١٠ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٥٣
جەختی سەرلەشکەر باقری لەسەر درێژەی ڕەوتی هێزمەند کردنی بەرگری ئێران لە هەمبەر دوژمن

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی کرد لەسەر دررێژەی ڕەوتی هێزمەند کردنی بەرگریانە لە هەمبەر دوژمن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەر پاسدار  موحەمەد باقری  سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی  گەیشتنی چلو یەکەمین ساڵوەگەڕی  سەرکەوتنی پڕشکوی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیشی  هێزە چەکدارەکانی ئێران   کوڵەکەی هێزمەند و بە توانای بەرگریانەی  ئاسایش سازی  شۆڕش و  ئێرانی ئیسلامین .

سەرلەشکەر سەردار باقری  بە وتنی ئەوەی کە هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنانەت بۆ چرکەیەکیش  ڕێگا نادەن  دوژمنان زەبر لە ئاسایشی  بێ وێنەی کومەڵگا و ئاسایشی پاوەجێی  ئێران بدەن  وتیشی  هێزە چەکدارەکان   بە بەرز ڕاگرتنی  یاد و بیرەوەری و ئارمانجە بەرزەکانی   ئیمام خومەینی -ڕە- بناغەدانەری مەزنی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شەهیدانی هەمیشە زیندووی  شۆڕشی  ئیسلامی   جارێکی دیکە و لە ساڵڕۆژی  سەرکەوتنی  پڕ شکۆی  شۆڕشی ئیسلامی لە گەڵ  فەرماندەری  مەزنی  کۆماری ئیسلامی   ئێران پەیمانیان نوێ  دەکەنەوە .

...........
340